حەلبووسی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ 25ی ئەیلول هەڵگرت

الأحد 16 أيلول 2018 - 16:34

حەلبووسی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ 25ی ئەیلول هەڵگرت

بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ رۆژی سێ شەممە 25 ئەیلول دواخست و ئاماژەی بەوەكرد سەردانی پارێزگای بەسڕە دەكات.
حەلبووسی لە وتەیەكیدا سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد بۆ متمانە پێكردنی و دوپاتیكردەوە كار بۆ خزمەتكردنی گەلی عێراق دەكات.
ئاشكراشی كرد دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەكەنەوە و وادەكەشی لە رێی پێگەی ئەلكترۆنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ڕادەگەیەنن.