حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات

الأحد 16 أيلول 2018 - 16:24

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات

بەغداد - ا ه ع
حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە پێشوازی لە یان كۆبیچ نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان كرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە لەنوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە هاتووە، لەدیدارێكدا تەئكید لەسەر گرنگی پەلە كردن كرا لە هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق بە پێی دەستوور بۆ هەنگاونان بەرەو دروستكردن و ئاوەدانكردنەوە و بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزاریەكان و دابینكردنی سەقامگیری زیاتر بۆ گەلی عێراق دوای بەدەست هێنانی سەركەوتنێكی گەورە و دووبارە ئازادكردنەوەی پارێزگاكانی عێراق كە كەوتبونە ژێر دەستی داعش.