چەند پەرلەمانتارێك كشانەوەیان لە ئیئتلافی نەسڕ رەتدەكەنەوە

الجمعة 14 أيلول 2018 - 18:30

چەند پەرلەمانتارێك كشانەوەیان لە ئیئتلافی نەسڕ رەتدەكەنەوە

بەغداد – ا ه ع
شێخ حسێن فایز هەر جۆرە كشانەوەیەك لە كوتلەی نەسڕ رەتدەكاتەوە.
پەیامنێرمان ڕایگەیاند: "عەلا دلفی و سورە حلفی و ریاز تمیمی كشانەوەیان لە ئیئتلافی نەسڕ رەتكردەوە"، هاوكات پەرلەمانتار سورە حلفی ئەو نوسراوەی رەتكردەوە كە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن بڵاویانكردەوە و باس لە كشانەوەی دەكات لە ئیئتلافی نەسڕ، نوسراوەكەشی بە ساختە ناوبرد.