بۆمبێكی چێندراو دەبێتە هۆی پچڕانی هێڵی گواستنەوەی وزەی باكوور

الجمعة 14 أيلول 2018 - 14:59

بۆمبێكی چێندراو دەبێتە هۆی پچڕانی هێڵی گواستنەوەی وزەی باكوور

كەركوك - ا ه ع
فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبای كەركوك، ڕایگەیاند:كارێكی تیرۆرستی بووە هۆی پچڕانی هێڵی گواستنەوەی وزەی باكوور.
فەرمانگەكە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: هێڵی (شەهیدعەبدوڵڵا - حەویجە و هێڵی حەویجە-دوور) ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە، ڕووبەڕووی كارێكی تیرۆرستی بۆتەوە، لەڕێی تەقاندنەوەی بۆمبێكی چێندراو لە نێوان ناوچەی (خزیفی و مەحمودیە)كە بۆتە هۆی كەوتنی تاوەرێك لەسەر ئەو هێڵە و بۆتە هۆی پچڕانی وزەی كارەبا، لە قەزای حەویجە و پارێزگای كەركوك.
خالید غەزای بەڕێوبەری گشتی گواستنەوەی وزەی كارەبای باكور ڕایگەیاند: تیمێكی بەشی هێڵەكانی سەر بە وزەی كارەبای كەركوك چونەتە شوێنی ڕوداوەكە و پشكنینی پێویستیان كردووە بۆ دەست نیشانكردنی شوێنی كەوتنی تاوەرەكە و دووبارە چاككردنەوەی و بەكارخستنەوەی هێڵەكە.