بەغداد – ا ه ع
هێزە ئەمنیەكانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا بە پشتبەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو لە جۆری پیك ئابدا گرت لەچوارچێوەی ناوچەی پرۆسەكانی فیرقەی یانزە لە ناوچەی عیونات لە خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا.
لای خۆیەوە عەمید یەحیا رەسوڵا وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست "ا ه ع" كەوتووە ڕایگەیاند ئۆتۆمبێلە بۆمبرێژكراوەكە پوچەڵكراوەتەوە كە 6 بۆمب و 8 پشتێنەی بۆمبرێژكراوی تێدابووە.
بەغداد – ا ه ع پەیامنێرمان تەئكیدی كردەوە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێكرد، تەواوكردنی كابینەی حكومەت لەبەرنامەی كاردایە.
بەغداد – ا ه ع د. بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە "عێراق خاوەنی دەرامەت و توانا و شارەزای مرۆیی زۆرە و پێویستی بە چەسپاندنی بناغەی ھاوبەشی ڕاستەقینەیە لەگەڵ تەواوی وڵاتانی جیھاندا بە ئامانجی بوژانەوەی باری ئابووری وڵات.
بەغداد – ا ه ع محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، لەچوار چێوەی سەردانە فەرمیەكەی بۆ عەربستانی سعودی چاوی كەوت بە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز شانشینی عەرەبی سعودی.
تایبەت- ا ه ع وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەمرۆ دووشەممە، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغداد.
بەغداد – ا ه ع محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوە، ئەمرۆ دووشەممە، چاوی كەوت بە جنین هینس بلاسخارت نوێنەری نوێی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەگرتوەكان بەبۆنەی دەستبەكاربوونی لە عێراق.