ئەبولهێل: ڕەزامەندی تۆڕی ڕاگەیاندن لە گواستنەوەی یاریەكانی خولی عێراقی دوای هەوڵێكی زۆری تۆڕەكە هات بۆ خزمەتكردنی بینەرانی وەرزش

الخميس 13 أيلول 2018 - 15:03

ئەبولهێل: ڕەزامەندی تۆڕی ڕاگەیاندن لە گواستنەوەی یاریەكانی خولی عێراقی دوای هەوڵێكی زۆری تۆڕەكە هات بۆ خزمەتكردنی بینەرانی وەرزش

بەغداد - ا ه ع
موجاهد ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ڕایگەیاند: ڕەزامەندی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی لەسەرپێشنیارێكی یەكێتی تۆپی پێ و كۆمپانیای عشتار بۆ گواستنەوەی یاریەكانی خولی عێراقی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەپایی ئەو هەوڵ و كۆششە دێت كە تۆڕەكە كردویەتی بۆ خزمەتكردنی بینەرانی وەرزش.
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ئەبو هێل ڕایگەیاند: تۆڕەكە ڕازیبووە لەسەر وەرگرتنی مافی پەخشكردنی یاریەكانی خولی عێراقی نایاب بۆ وەرزی 2018-2019 و قەرەمانیەتی جامی عێراق بۆ تۆپی پێ لەڕێگەی كەناڵی عێراقیەی وەرزشی و كەناڵەكانی تر.
وتیشی: تۆڕەكە هەڵدەستێت بە گەیاندنی هێمای بەخش لە یاریگاكان بۆ ئامڕازەكانی تۆڕی ڕاگەیاندن لەڕێی ڕێكخستنی ناردنەوە، ڕاشیگەیاند فرێنكوێنسی تایبەتی گواستنەوە دابین دەكەین.
سەرۆكی تۆڕەكە ڕاشیگەیاند: كۆمپانیا و بانكە گشتی و تایبەتەكان سپۆنسەری خولەكە و بەرنامە شیكاریە تایبەتەكان دەكەن لەڕێی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقییەوە.