پارتی دەعوە: بەرپرسیاریێتی ئەو ئەركە دەگرینە ئەستۆی خۆمان كە لەسەرمانە،وحكومەتێكمان دەوێت كە داخوازی هاوڵاتیان جێبەجێ بكات و لەگەل ئامۆژگاریەكانی مەرجەعیەتی دینی بگونجێت

الثلاثاء 11 أيلول 2018 - 16:53

پارتی دەعوە: بەرپرسیاریێتی ئەو ئەركە دەگرینە ئەستۆی خۆمان كە لەسەرمانە،وحكومەتێكمان دەوێت كە داخوازی هاوڵاتیان جێبەجێ بكات و لەگەل ئامۆژگاریەكانی مەرجەعیەتی دینی بگونجێت

بەغداد - ا ه ع
پارتی دەعوەی ئیسلامی تەئكیدیكردەوە كە دەبێ حكومەتێك پێك بهێنرێت كە داواكاری هاوڵاتیان جێبەجێ بكات و لەگەڵ مەرجەعی دینی بگونجێت.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، ئەو پارتە تەئكیدی كردۆتەوە كە دەبێت حەشدی شەعبی بە بەهێزی بمێنێتەوە و دەبێت هەموو پێداویستیەكانی بۆدابین بكرێت، ودەبێت بە سیستەم بكرێت و بەپێی یاسا بپارێزرێت.
هەر لەوبەیاننامەیەدا هاتووە، ئەو پارتە ڕایگەیاندووە، ئێمە بە تەنها بەرپرسیاریەتی سەركەوتن یان شكستهێنان لە بەڕێوەەبردنی دەوڵەت ناگرینە ئەستۆ.
ڕاشیگەیاند بەرپرسیاریەتی شەرعی و نەتەوەیی بەرامبەر گەلەكەی وەك وەفایەك بۆ خوێنی شەهیدەكانی هەڵدەگرێت، و دەستتێوەردانی دەرەكی ڕەتدەكەنەوە.