عەبادی بۆ تاوتوێكردنی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكانی بەسڕە لەكۆبونەوەدایە

الاثنين 10 أيلول 2018 - 16:05

عەبادی بۆ تاوتوێكردنی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكانی بەسڕە لەكۆبونەوەدایە

تایبەت - ا ه ع
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لە پارێزگای بەسڕە لەگەڵ ئەسعەد عێدانی پارێزگار و ئەندامانی شاندی وزاری لە بەسڕە كۆبۆوە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: عەبادی لەگەڵ ئەسعەد عێدانی و ئەندامانی شاندی وزاری بۆ تاوتوێكردنی پێشكەشكردنی بەپەلەی خزمەتگوزاریەكان بە هاوڵاتیانی بەسڕە كۆبۆوە.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە عەبادی لەگەڵ ژمارەیەك وەزیر و بریكاری وەزارەتە خزمەتگوزاریەكان سەردانی پارێزگای بەسڕەی كرد.