ئیئتلافی وەتەنیە: ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت دەنگ لەسەر سەندنەوەی متمانە لە ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە بدات

السبت 08 أيلول 2018 - 16:26

ئیئتلافی وەتەنیە: ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت دەنگ لەسەر سەندنەوەی متمانە لە ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە بدات

بەغداد – ا ه ع – هەندرێن مەكی
ئیئتلافی وەتەنیە، ئەمرۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت دەنگ لەسەر سەندنەوەی متمانە لە ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە بدات.
ئەو ئیئتلافە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا كە (ا ه ع) ئامادەی بوو داوایكرد پارێزگاری لە موڵكوماڵی حكومەت لە بەسڕە بكرێت، وتیشی " دكتۆر ئەیاد عەلاوی پرۆژەیەكی بۆ چارەسەری كێشەی بەسڕە داوەتە سەرۆك وەزیران".
هۆشداریشیدا لە بە ئامانجگرتنی هێزە ئەمنیەكان و خۆپیشاندەران لەو پارێزگایە.