ئەحمەد ئەسەدی : داوای دابین كردنی پارە و دارای پێویست دەكات بۆ بەسڕە

السبت 08 أيلول 2018 - 16:18

ئەحمەد ئەسەدی : داوای دابین كردنی پارە و دارای پێویست دەكات بۆ بەسڕە

تایبەت_ ا ه ع
ئەحمەد ئەسەدی ئەندامێ‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەسڕە داوای دابینكردنی پارە و دارای پێویست بۆ ئەو پارێزگایە دەكات.
ئەسەدی: لەمیانی بەشداریكردنی لە دانشتنی نائاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی چارەسەركردنی قەیرانەكانی ئێستا لەدەست هەردوو حكومەتی ناوەندی و خۆجێیی دایە لەڕێی دابینكردنی پارە و دارای پێویست لە بودجەی 2018 بۆ پارێزگای بەسڕە.
داواشی كرد كەڵك لەو پارەیە وەربگیرێت كە بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەست عێراق كەوتووە.
لای خۆیەوە فالح ساری داوای كرد كە لیژنەیەك لە نوێنەران بۆ بەدواداچونی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران لەنوێنەرەكانی بەسڕە پێك بهێنرێت.