عەمار توعمە: داوا دەكات هەوڵەكان یەكبخرێن بۆ چارەسەركردنی قەیرانی بەسڕە

السبت 08 أيلول 2018 - 16:01

عەمار توعمە: داوا دەكات هەوڵەكان یەكبخرێن بۆ چارەسەركردنی قەیرانی بەسڕە

تایبەت_ ا ه ع
عەمار توعمە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: پێویستە هەوڵەكان یەكبخرێن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەسڕە و كۆتایی هێنان بە قەیرانی ئەو پارێزگایە.
توعمە لە دانشتنی نائاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ووتی :ئاشتی بەسڕە ئاشتی عێراقە و ئاسایش ئەو پارێزگایە واتا ئاسایشی عێراق.
داواشی كرد تەواوی هەوڵەكان یەكبخرێن بۆ چارەسەركردنی قەیرانی بەسڕە و دەبێت هەوڵە دبلوماسیەكانی هەر سێ سەرۆكایەتیەكە یەكبخرێت بۆ زیادكردنی بەشی ئاوی عێراق و بەردانەوەی لە لایەن وڵاتانی دراوسێوە.
توعمە داوای لە هاوڵاتییان كرد كە بە شێوەیەكی ئاشتیانە داواكاری و داخوازییە ڕەواكانیان بخەنەڕوو.