نوسینگەی عەبادی: سەرۆك وەزیران بەشێوەیەكی راستەوخۆ چاودێری پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە دانیشتوانی بەسڕە دەكات لەگەڵ بەكارهێنانەی ئەو بودجەیەی بۆی تەرخانكراوە دوور لەرۆتین

الجمعة 07 أيلول 2018 - 17:31

نوسینگەی عەبادی: سەرۆك وەزیران بەشێوەیەكی راستەوخۆ چاودێری پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە دانیشتوانی بەسڕە دەكات لەگەڵ بەكارهێنانەی ئەو بودجەیەی بۆی تەرخانكراوە دوور لەرۆتین

بەغداد – ا ه ع
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ هەینی، تەئكیدیكردەوە ئەو بودجەیەی بۆ پارێزگای بەسڕە تەرخانكراوە دوور لە رۆتین بەكاردەهێنرێت، بەشێوەیەكی راستەوخۆش چاودێری پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە دانیشتوانی بەسڕە دەكات و لیژنەیەكی وزاری باڵاشی ڕەوانەی ئەو پارێزگایە كردوە بۆ لابردنی سەرجەم بەربەستی بەردەم پرۆژەكان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند ئەو بودجەیەی بۆ بەسڕە تەرخانكراوە بە رێنمایی دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران دوور لە رۆتین و بیرۆقراتیەت خەرج دەكرێن بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزارییان پێشكەش بكرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە تەواوی دەسەڵاتی دارایی و ئیداری دراوەتە ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسڕە ئەوەش لە دانیشتنی رۆژی سێ شەممەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیران.
سەرۆك وەزیرانیش بەشێوەیەكی راستەوخۆ چاودێری پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە دانیشتوانی بەسڕە دەكات