پەیامنێرمان: قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە بەسڕە هەڵوەشایەوە

الخميس 06 أيلول 2018 - 16:44

پەیامنێرمان: قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە بەسڕە هەڵوەشایەوە

بەسڕە – ا ه ع
فەریق روكن جەمیل شەمەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسڕە، ئەمرۆ پێنج شەممە، بریاری قەدەغەكردنی هاتوچۆی لە پارێزگای بەسڕە هەڵوەشاندەوە كە بریار بوو كاتژمێر سێ جێبەجێ بكرێت.
لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) لە زاری شەمەریەوە ڕایگەیاند: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسڕە داوای لە هاوڵاتیان كردووە هاوكاری دەزگا ئەمنیەكان بكەن بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و دامودەزگاكانی دەوڵەت.