عەبادی تەئكید لە گرنگی ئەنجامدانی دانشتنی پەرلەمان دەكاتەوە بۆ تاوتوێی ڕەوشی بەسڕە, ودەڵێت ئامادەم لەگەڵ وەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەكان ئامادەی دانیشتنەكە ببم

الخميس 06 أيلول 2018 - 16:43

عەبادی تەئكید لە گرنگی ئەنجامدانی دانشتنی پەرلەمان دەكاتەوە بۆ تاوتوێی ڕەوشی بەسڕە, ودەڵێت ئامادەم لەگەڵ وەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەكان ئامادەی دانیشتنەكە ببم

بەغداد_ ا ه ع
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ پێنج شەممە , تەئكیدی لەسەر گرنگی دانشتنی پەرلەمان كردەوە بۆ تاوتوێكردنی ڕەوشی بەسڕە, و ڕایگەیاند ئامادەیە لەگەڵ وەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەكان ئامادەی ئەو دانشتنە ببێت.
ئەمەش ناوەڕۆكی بەیاننامەكەیە
حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران تەئكیدی لە گرنگی پەلە كردن لە دانشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دوا نەخستنی و پابەندبوون بە دەستورەوە كردەوە بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەركەی لەسەر شانیەتی.
حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی خۆی دەربڕی كە لە دانشتنەكە لەگەڵ وەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەكان ئامادەبێت بۆ تاوتوێی ڕەوش و پێداویستیەكانی پارێزگای بەسڕەی خۆشەویست بۆ كەمكردنەوەی ئێش و ئازاری خەڵكەكەی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ئەو پارێزگایە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران
6ی ئەیلولی _ 2018