لە باشوری موسڵ ئۆپراسیۆنێك بۆ راوەدونانی شانە نوستوەكانی تیرۆریستانی داعش بەرێوەچوو

الأربعاء 05 أيلول 2018 - 17:07

لە باشوری موسڵ ئۆپراسیۆنێك بۆ راوەدونانی شانە نوستوەكانی تیرۆریستانی داعش بەرێوەچوو

نەینەوا – ا ه ع
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا، ئەمرۆ چوار شەممە، ڕایگەیاند لە ئۆپراسیۆنێكدا بۆ راوەدونانی تیرۆریستانی داعش لە باشوری موسڵ 16 تیرۆریستی داعشیان دەستگیر كردووە.
لای خۆیەوە عەمید محەمەد جبوری وتەبێژی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند هێزە ئەمنیەكان ئۆپراسیۆنێكیان بۆ راوەدونانی تیرۆریستانی داعش ئەنجامداوە لە نزیك گوندی بوسف لە باشوری موسڵ.
وتیشی لەو ئۆپراسیۆنەدا 16 كەسیان دەستگیركردوە كە شانەی نستوی تیرۆریستانی داعش بوون و دەستیش بەسەر چەك و تەقەمەنی ئەو تیرۆریستانەدا گیراوە.