دەستگیركردنی پێنج تاوانبار لەناویاندا دوو كچ هەیە و ڕفێندراوێكیش لەبەغداد ئازاد كرا

الأربعاء 05 أيلول 2018 - 15:37

دەستگیركردنی پێنج تاوانبار لەناویاندا دوو كچ هەیە و ڕفێندراوێكیش لەبەغداد ئازاد كرا

بەغداد_ا ه ع
دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ, ئەمڕۆ چوارشەممە, دەستگیر كردنی گروپێكی پێنج كەسی ڕاگەیاند كە لە ناویاندا دوو كچ هەیە و ڕفێندراوێكیشیان لەبەغداد ئازاد كرد .
دادوەر عەبدول ستار بەیرقدار لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە( ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ تایبەت بە دۆسەی تیرۆر وتەی پێنج تۆمەتباری پشتڕاستكردەوە لەناویاندا دوو كچ كە هاوڵاتیەكیان لە شاری سەدر لەبەغدا ڕەفاندووە.
وتیشی، ئەو گروپە لەڕێگەی ئەو دوو كچەوە قوربانیەكانیان هەڵخەڵەتاندووە , و ئەو مەفرەزەیەی تاوانبارەكانی دەستگیر كردووە توانیویەتی ڕفێندراوەكە ئازاد بكات.
ئەو گروپە داوای 35 ملیون دیناریان لەكەس و كاری ڕفێندراوەكە كردووە , و ڕوونیكردەوە لە ئێستا دا ڕێكارە یاسایەكان گیراونەتەبەر و ئەو دۆسەیە ڕادەستی دادگا كراوە.