وتویژی نێوان هەردوو كۆریا دەستیپێكرد

الأربعاء 05 أيلول 2018 - 14:51

وتویژی نێوان هەردوو كۆریا دەستیپێكرد

بەدواداچوون – ئاژانستەكان
وەفدی كۆریای باشور، ئەمرۆ چوار شەممە، دەستی بە گفتوگۆكرد لەگەڵ بەرپرسانی كۆریای باكور دوای كۆبونەوەی لوتكەی نوێی نێوان هەر دوو وڵات بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی دۆسیەی داماڵینی چەكی ئەتۆمی.
مەبەستی سەردانەكەی وەفدی كۆریای باشور بۆ كۆریای باكور بەشێوەیەكی سەرەكی دیاریكردنی وردەكاری كۆبونەوەی لوتكەی نێوان سەرۆكی هەر دوو وڵاتە كە بڕیارە لەم مانگەدا بەرێوەبچێت.