عەبادی: گەورەترین كوتلە لە رووی ژمارەوە یەكلایی بوەتەوە

الثلاثاء 04 أيلول 2018 - 19:16

عەبادی: گەورەترین كوتلە لە رووی ژمارەوە یەكلایی بوەتەوە

بەغداد – ا ه ع
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لە كۆنگرەی رۆژنامەنوسی هەفتانەیدا، ئەمرۆ سێ شەممە، لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری عێراقییە، ڕایگەیاند گەورەترین كوتلە لەرووی ژمارەوە یەكلایی بوەتەوە و لەسەر ئاستی لیستەكان، ئەوەش بە پێی لێكدانەوەی دادگای فیدڕاڵی و مادەی 19 لە یاسای پارتەكان.
وتیشی داوا لە كوتلە سیاسیەكان دەكەم لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشن و پابەندی وادەی دەستوری بن بۆ دیاریكردنی سەرۆكی پەرلەمان.
سەبارەت بە روداوەكانی بەسڕەش سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند نیگەرانین لە كەوتنەوەی شەهید لە ریزی خۆپیشاندەران لە بەسڕە .. فەرمانم دەركردووە لێكۆڵینەوە بكرێت بۆ ئاشكراكردنی ئەوانەی دەیانەوەێت ناكۆكی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزەئەمنیەكان بنێنەوە.