باڵیۆزی ئێران: بە یەك چاو سەیری سەرجەم كوتلە سیاسیەكانی عێراق دەكەین

الثلاثاء 04 أيلول 2018 - 19:05

باڵیۆزی ئێران: بە یەك چاو سەیری سەرجەم كوتلە سیاسیەكانی عێراق دەكەین

بەغداد – ا ه ع
ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق، ئەمرۆ سێ شەممە، تەئكیدیكردەوە وڵاتەكەی بە یەك چاو دەڕوانێتە سەرجەم كوتلە سیاسیەكانی عێراق.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسییدا كە لە تەلاری باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغداد بەرێوەچوو، باڵیۆزی ئێران ڕایگەیاند پێشوازی لە دانیشتنی یەكەمی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن.
وتیشی پشتیوانی لە پێكهێنانی حكومەت دەكەن بەو پێیەی دەبیتە سەركەوتن بۆ تەواوی عێراقییەكان و خوازیارن لە نزیكترین كاتدا حكومەت پێكبهێنرێت.
باڵیۆزی ئێران راشیگەیاند وڵاتەكەی پشتیوانی لە حكومەتی نوێی عێراق دەكات لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكان.