عەبدول سەلام بەرواری لە پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ( ا ه ع) داواكاریەكانی كوردان لە 27 خاڵ پێكهاتووە

الثلاثاء 04 أيلول 2018 - 16:04

عەبدول سەلام بەرواری لە پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ( ا ه ع) داواكاریەكانی كوردان لە 27 خاڵ پێكهاتووە

تایبەت – ا ه ع
عەبدول سلام بەرواری سەركردە لە پارتی دیموكراتی كوردستان, ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: دانوستان و وتوێژی كوردەكان لەسەر 27 خاڵە ئەگەر لە بەغداد بێت یان لە هەولێر.
بەرواری لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە( ا ه ع) ڕایگەیاند: زۆربەی خاڵی كوتلەكانی تریش داوای دەكەن چونكە تایبەتە بە ڕەوشی عێراق بەگشتی لەگەڵ چەند خاڵێك كە تایبەتە بە ڕەوشی هەرێم.
بەرواری ووتیشی" چەند لایەنەك كە لە ئیستا دا لە وتووێژ و دانوستاندن داین لەگەڵیان خاڵەكانیان لا پەسەندە, بەڵام تا ئێستا لەگەڵ هیچ لایەنێك رێكنەكەوتوین, بەتایبەت لەسەر پێشمەرگە و مادەی 140 ".
بەرواری ڕیگەیاند: هاوپەیمانی كوردان بەڵێنی ڕاستەقینەی دەوێت و داوای ماوەیەك دەكات بە پێی دەستوور بۆ جێبەجێكردنی هەموو خاڵ و داواكاریەكان نەك تەنها لەسەر ئەو خاڵانەی تایبەتن بە هەرێمی كوردستان بەڵكو لەسەر ئەو خاڵانەش كە تایبەتن بە عێراق.