سەڵاح عەرباوی بۆ (ا ه ع): كێبركێی دوو كوتلە لە پەرلەمان نیشانەی پێگەیشتنی پڕۆسەی سیاسیە

الثلاثاء 04 أيلول 2018 - 11:40

سەڵاح عەرباوی بۆ (ا ه ع): كێبركێی دوو كوتلە لە پەرلەمان نیشانەی پێگەیشتنی پڕۆسەی سیاسیە

بەغداد-ا ه ع
سەڵاح عەرباوی سەركردە لە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ عێراق لەڕووی سیاسیەوە بەرەوپێشچووە.
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لەعێراق پڕۆسەی سیاسی پێشكەوتووە، بەپێكهێنانی كوتلەی بونیاتنانەوە و چاكسازی و كوتلەی بونیاتنانەوە لە پەرلەمان، كێبڕكێی پێكهینانی گەورەترین كوتلە دەكەن، ئەوەش نیشانەی پێگەیشتنی پڕۆسەی سیاسییە لە عێراق.
وتیشی"بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لە هەڵبژاردنەكانی 2010 ڕوون بوو كە دەڵێت كوتلەی براوە دەستنیشانی دەكەن یان یەكگرتنی كوتلەكان بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلە لەژێر سەقفی پەرلەمان دیاری دەكات.