حرب: دەتوانرێت ماوەی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان بو 15 ڕۆژ درێژ بكرێتەوە

الأحد 02 أيلول 2018 - 17:22

حرب: دەتوانرێت ماوەی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان بو 15 ڕۆژ درێژ بكرێتەوە

بەغداد - ا ه ع
تاریق حەرب ڕاوێژكاری یاسایی، ئەمڕۆ یەك كشەممە، ڕایگەیاند: لە دەسەڵاتی سەرۆكایەتی كۆمارە كە داوای سازكردنی یەكەم دانشتنی پەرلەمان بكات بەڵام لە دەسەڵاتیدا نییە كە داوای درێژكردنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە، حەرب ڕایگەیان: ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانیت ماوەی دانشتنی یەكەمی پەرلەمان بۆ ماوەی 15ڕۆژ درێژ بكاتەوە بەتایبەت دوای سوێند خواردنی دەستوری، بەڵام سەرۆكایەتی كومار ئەو دەسەڵاتەی نییە،چونكە لە دەسەڵاتی سەرۆكایەتی كوماردایە تەنها داوا و بانگهێشت بۆ سازكردنی یەكەم دانشت بكات نەك درێژكردنەوەی، ئەگەر سەرۆكی نوێی پەرلەمانیش هەڵنەبژێردرێت چونكە بانگهێشت بۆ سازكردنی دانشتنەكە شتێكە و درێژكردنەوە شتێكی ترە.