وەزیری پێشووی بەرگری هۆڵەندا جێگەی نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق دەگرێتەوە

السبت 01 أيلول 2018 - 10:24

وەزیری پێشووی بەرگری هۆڵەندا جێگەی نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق دەگرێتەوە

بەغداد – ا ه ع
ئەنتۆنێۆ غۆبیتش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان، جانین هینیس بلاسیرت –ی وەك سەرۆكی نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق دیاریكرد بۆ ئەوەی جێی یان كۆبیتش-ی سلۆفاكی بگرێتەوە.
نەتەوەیەكگرتوەكان لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند جانین هینیس بلاسیرت ماوەی 20 ساڵە لە بواری سیاسی و دیبلۆماسی كاردەكات و لەو ماوەیەشدا چەندین پۆستی حكومەی و پەرلەمانی باڵای هەبووە.