ئەبو هێل خەڵاتی یەكێك لەدامەزرێنەرانی كۆمەڵەی فۆتۆگرافی عێراقی دەكات

الخميس 30 آب 2018 - 16:56

ئەبو هێل خەڵاتی یەكێك لەدامەزرێنەرانی كۆمەڵەی فۆتۆگرافی عێراقی دەكات

بەغداد – ا ه ع
موجاهید ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، ئەمرۆ پێنج شەممە، خەڵاتی سەعدون شەفیق یەكێك لە دامەزرێنەرانی كۆمەڵەی فۆتۆگرافی عێراقی كرد و رۆڵی بەرزنرخاند لە ئەرشیف كردنی ژیانی عێراقییەكان لە دەیان ساڵی ڕابردوودا.
لە دوای خەڵاتكردنیشی ئەبوهێل ڕایگەیاند:" تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق مینبەری پشتیوانیكردنە لە رۆشنبیرانی عێراق و سەرقافڵەیانە و باوەشی خۆی كردوەتەوە بۆ هونەرمەندان و بێژەر و دەرهێنەر و رۆژنامەنوس و نوسەران، ئەمرۆش خەڵاتی یەكێك لە دامەزرێنەرانی كۆمەڵەی فۆتۆگرافی عێراقی دەكات.
لای خۆیەوە سەعدون شەفیق سوپاسی سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی كرد كە هەردەم گرنگی بە وێنەگران داوە.