یەكێتی نیشتمانی: شاندی كوردستانی رۆژی شەممە سەردانی بەغداد دەكەن

الخميس 30 آب 2018 - 15:17

یەكێتی نیشتمانی: شاندی كوردستانی رۆژی شەممە سەردانی بەغداد دەكەن

وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند وەفدی هاوبەشی یەكێتی و پارتی رۆژی شەممە داهاتوو سەردانی بەغداد دەكات.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند:" بڕیارە وەفدی هاوبەشی یەكێتی و پارتی رۆژی شەممە داهاتوو سەردانی بەغداد بكات بۆ كۆبونەوە لەگەڵ لایەنەسیاسیەكان بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو".