عێراق سەرۆكایەتی تیمی كاری عەرەبی بۆ بەرەوپێشبردنی ئابوری و كۆمەڵایەتی دەكات

الثلاثاء 28 آب 2018 - 17:42

عێراق سەرۆكایەتی تیمی كاری عەرەبی بۆ بەرەوپێشبردنی ئابوری و كۆمەڵایەتی دەكات

قاهیرە – ا ه ع – ئەسرا خەلیفە
عێراق سەرۆكایەتی تیمی كاری عەرەبی سێیەم دەكات كە ئەركی بەروپێشبردنی ئابوری و كۆمەڵایەتی پێسپێردراوە و سەر بە كۆمكاری عەرەبییە ئەو تیمەش، ئەمرۆ سێ شەممە، كۆبونەوەی دەیەمی خۆی لە بارەگای كۆمكاری عەرەبی ئەنجامدا و محەمەد حاجی حەمود راوێژكاری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری یاسایی سەرۆكایەتی كۆبونەوەكەی كرد كە نوێنەری چەند وڵاتێك ئامادەیبوون.
لای خۆیەوە محەمەد حاجی حەمود راوێژكاری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری یاسایی ڕایگەیاند كۆبونەوەی دەیەمی تیمەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن سەبارەت بە رێگەكانی بەرەوپێشبردنی كاری ئابوری و كۆمەڵایەتی عەرەبی و دوركەوتنەوە لە ناكۆكیە سیاسیەكان.