فوئاد مەعصوم سەرككۆمار پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی جێگری دەكات

الاثنين 27 آب 2018 - 17:28

فوئاد مەعصوم سەرككۆمار پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی جێگری دەكات

بەغداد – ا ه ع
فوئاد مەعصوم سەرۆك كۆمار پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی جێگری و سەرۆكی هەوپەیمانی قەراری عێراقی كرد، لەدیدارێكدا باسی پێشهاتە سیاسیەكانی عێراق و هەوڵەكانی پێكهێنانی گەورەترین كوتلە كرا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار لەبایاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە ڕایگەیاند:"هەردوولا تەئكیدیان لەسەر پێویستی پابەندبوون بە دەستوور كردوە بۆ پارێزگاریكردن لە پڕۆسەی دیموكراتی و بەڕێوەچونی پڕۆسەی سیاسی".
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە" هەردوولا تەئكیدیان لەسەر دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز كردەوە كە لەئاست خواست و داواكاریەكانی هاوڵاتیان عێراق و دەنگدەران دا بێت.