سەرۆكی پێشووی كۆریای باشور سزای 25 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

الجمعة 24 آب 2018 - 15:38

سەرۆكی پێشووی كۆریای باشور سزای 25 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

بەدواداچوون – ا ه ع
دادگای كۆریای باشور، پاك گیون هەی سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتەی بە ٢٥ ساڵ زیندانیكردن سزادا.
دادگای باڵای سیئۆل ڕایگەیاند سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە بەچەند تۆمەتێك تاوانبارە لەناویاندا بەرتیل هەیە.
كەمترین ماوەی زیندانیكردنیش كە ماوەكەی ٢٤ ساڵ بوو لە لایەن دادگاوە بۆ پاك گیون هەی سەرۆكی پێشووی كۆریای باشور لە مانگی نیسانی ڕابردودا بوو لەگەڵ سزادانی دارایی بە بڕی ١٧ ملیۆن دۆلار.
دادگا ئەوەشی ڕوونكردبوەوە، پاك گیون هەی كارئاسانیكردوە بۆ چوی سۆن سیلی هاوڕێی بۆ ئەوەی دەیان ملیار لە دراوی كۆریای باشور "وون" دەستبكەوێت لە كۆمپانیا گەورەكان.