وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێبەری وەرگرتنی ناوەندی خوێندكاران لە زانكۆكان بڵاوكردەوە

الثلاثاء 21 آب 2018 - 15:25

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێبەری وەرگرتنی ناوەندی خوێندكاران لە زانكۆكان بڵاوكردەوە

بەغداد-ا ه ع
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕێبەری وەرگرتنی ناوەندی لە زانكۆكان بۆ خوێندكاران بۆ ساڵی نوێ دەركرد.
دكتۆر حەیدەر عبودی وتەبێژی فەرمی وەزارەتی خۆێندنی باڵا لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: ڕێبەری خوێندكاران بریتیە لە مەرجەكانی وەرگرتنی ناوەندی و پێوەرەكانی پێشكەشكردن لە زانكۆ و پەیمانگاكان.
عەبودی"داوای لە دەرچوانی بەشی زانستی و ئەدەبی كردووە ڕێبەرەكە بخوێنەوە هەتا شارەزایی نەخشەی زانكۆكان و تایبەتمەندیەكان بن كە لەگەڵ ڕێژەی نمرەكانیان گونجاوە، و فۆڕمی وەرگرتنی ناوەندیش لە ئایندەیەكی نزیكدا دەردەچێت.