میسان: 129 چەك بەسەر ئەو كەسانە دابەشكرا كە سندوقی نیشتەجێبوون دەیانگرێتەوە

الاثنين 20 آب 2018 - 15:41

میسان: 129 چەك بەسەر ئەو كەسانە دابەشكرا كە سندوقی نیشتەجێبوون دەیانگرێتەوە

میسان – ا ه ع – سەعد حەسەن
پارێزگای میسان، ئەمرۆ دوو شەممە، ڕایگەیاند "129 چەكیان بەسەر ئەو كەسانەدا دابەشكردووە كە سندوقی نیشتەجێبوون دەیانگرێتەوە".
لای خۆیەوە عەلی داوی پارێزگاری میسان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند: "چەكەكان بەسەر ئەو كەسانەدا دابەشكراون كە سودمەندن لە مینحەی بانكی ناوەندی و ئەوانەی قەرزیان لە سندوقی نیشتەجێبوون كردوە، ئاسانكاری تەواویش بۆ هاوڵاتیان كراوە".
داواشی لە دادگای فیدڕاڵی كرد پشتیوانی لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون بكات.