تیرۆرستێك لەدیالە دەستگیر كرا

الجمعة 17 آب 2018 - 20:28

تیرۆرستێك لەدیالە دەستگیر كرا

دیالە - ا ه ع
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ هەینی گرتنی تیرۆرستێكی لەدیالە ڕاگەیاند.
لیوا سەعد مەعن ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگیری و دژە تیرۆری دیالە تیرۆرستێكی سەر تیرۆرستانی داعشی دەستگیر كردووە.
ئەو تیرۆرستە لە بەناو ولایەتی دیالە كاری كردووە و دانی بەئەنجامدانی چەندین تاواندا ناوە لەوانە كوشتی 7 هاوڵاتی و لە ئێستادا ڕێكارە یاسایەكان بەرامبەری گیراونەتە بەر.