خالد عوبەیدی: هاوپەیمانی نەسڕ دەستی كردوە بە پێك هێنانێ شاندێك بۆ ئەوەی دانوستان لەگەڵ لیستە سەركەوتنەكان بكات بەمەبەستی پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی لەپەرلەمانی

الأحد 12 آب 2018 - 15:49

خالد عوبەیدی: هاوپەیمانی نەسڕ دەستی كردوە بە پێك هێنانێ شاندێك بۆ ئەوەی دانوستان لەگەڵ لیستە سەركەوتنەكان بكات بەمەبەستی پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی لەپەرلەمانی

بەغداد - ا ه ع
خالد عوبەیدی سەرۆكی لیستی نەسڕ لەپارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ یەك شەممە، ڕایگەیاند هاوپەیمانی نەسڕ بەسەرۆكایەتی دكتۆر حەیدەر عەبادی كار دەكات بۆ كۆكردنەوەی كوتلەكانی تر .
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست سەرجەم ڕاگەیاندنە نیشتمانی و عەرەبیەكان كەوتووە، عوبێدی داوا دەكات كە زانیاری دروست و ورد لە سەرچاوەی بەرپرس وەك لێدوان لەناو سەركردایەتی هاوپەیمانیەكە بۆ پاراستنی ڕاستگۆی و باوەڕ پێكراو بێت لەناو ڕاگەیاندنە ئازادەكانمان بۆ ئەوەی بزانن لەناو كوتلە سیاسیەكان چی ڕوودەدات.
وتیشی ئێمە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا دەستمانكردووە بە پێكهێنانی شاندێك بۆ ئەوەی سەردان و پێشوازی لە نوێنەری كوتلە براوەكان بكات بۆ ئەنجامدانی دانوستان و ڕێكەوتن لەسەر دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ ڕاگەیاندنی پێكهێنانی گەورەترین كوتلە لە پەرلەمان كە بێ گومان بەرنامەكانی حكومەتی داهاتوو دەست نیشان دەكات و میكانیزمی كاركردنی جێبەجێ و ڕێكدەخات.