ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد: سێ كەس بە تۆمەتی تیرۆر و رفاندن و ساختەكاری دەستگیردەكەن

الأحد 12 آب 2018 - 15:45

ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد: سێ كەس بە تۆمەتی تیرۆر و رفاندن و ساختەكاری دەستگیردەكەن

بەغداد – ا ه ع
هێزە ئەمنیەكانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپۆاسیۆنەكانی بەغداد، ئەمرۆ یەك شەممە، توانیان سێ كەس بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیر بكەن.
لەوبارەیەوە فەرماندەیی ئۆپۆاسیۆنەكانی بەغداد لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند هێزە ئەمنیەكان لە ناوچەی بەیاع كەسێكیان بە تۆمەتی رفاندنی هاوڵاتیان دەستگیر كرد.
وتیشی لە ناوچەی خەتیب-یش كەسێكی تریان بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكان دەستگیر كرد، بە تۆمەتی ساختەكاریش كەسێكی تر لە ناوچەی بەلەدیات دەستگیركراوە.