ڕاگەیاندنی ئەمنی: ئۆپەڕاسیۆنی گەڕان و پشكنین لە ناوچەی سنوری نێوان عێراق و سوریا ئەنجام دەدرێت

الجمعة 10 آب 2018 - 15:44

ڕاگەیاندنی ئەمنی: ئۆپەڕاسیۆنی گەڕان و پشكنین لە ناوچەی سنوری نێوان عێراق و سوریا ئەنجام دەدرێت

بەغدا - ا ه ع
عەمید یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند: سەركردایەتی هێزەكانی پاسەوانی سنور توانیویەتی 5تیرۆرست بكوژن و دوانی تریش دەستگیر بكەن و هەوڵێكی تیرۆرستان بۆ بەزاندنی سنور لە باكوری قەزای قائم لەنزیك سنوری عێراق - سوریا پوچەڵبكەنەوە.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە هێزە ئەمنیەكان لە ئۆپەڕاسیۆنی جەزیرە و فیرقەی هەشت ئەو ئۆپەڕاسیۆنەی بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی سوپا بەسەركەوتوی ئەنجام داوە.