هاوكاری ستراتیژی بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆژەكانی وزە لە عێراق پەیرەو دەكرێت

الأربعاء 08 آب 2018 - 18:42

هاوكاری ستراتیژی بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆژەكانی وزە لە عێراق پەیرەو دەكرێت
بەغدا - ا ه ع بانكی بازرگانی عێراقی لەگەڵ بانكی مشرەقی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو و كۆمپانیای جنڕاڵ ئلتریك بونە هاوبەشی ستراتیژی یەكتر بەئامانجی بەرەوپێشبردنی پڕۆژەكانی وزە لە عێراق. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە فەیسەڵ هێمس سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی بانكی عێراقی بازرگانی ڕایگەیاند: "هەریەك لەبانكی عێراقی بۆ بازرگانی و كۆمپانیای جنڕاڵ ئلتریك لەچوارچێوەی ڕێكەوتنێكی ماوە درێژدا بە هاوبەشێكی كار دەكەن و دەڵێت ئێمە پەیوەندی بازرگانی پتەو و باشمان لەگەڵ بانكی مشرەق هەیە". لەبایاننامەكەدا هاتووە كە تیشك دەخرێتە سەر سەركەوتنی گرێبەستی خوڕ زوبێر لەسەر باوەڕی نێوانمان لەنێوان هەر سێ لایەنەكەدا لەو هاوبەشییە و دەخوازین لەداهاتوو دا گەشە بەو پەیوەندییە بدەین، دەشڵێت لەوبڕوایەداین ئەم جۆرە پڕۆژانە كاریگەری گەورەیی دەبێت لەسەر بنیاتنانی ژێرخانی ئابوری لە وڵاتەكەماندا بەتایبەت كەرتی وزە كە كەرتێكی زۆر هەستیارە لە وڵاتەكەماندا.