عێراق و ئوردن ڕێكەوتنێك لەسەر دووبارە هاتوچۆیی بارهەڵگرەكان واژۆ دەكەن

الأربعاء 08 آب 2018 - 18:03

عێراق و ئوردن ڕێكەوتنێك لەسەر دووبارە هاتوچۆیی بارهەڵگرەكان واژۆ دەكەن

بەغدا - ا ه ع
وەزارەتی گەیاندن سەركەوتووبوو لەگەیشتن بەڕێكەوتنێك لەگەڵ ئۆردون بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی هاتووچۆیی بارهەڵگرەكانی نێوان هەردوو وڵات.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە ئەو رێكەوتنە لەچوارچێوەی ئەو ڕێنمایانەی عێراق كە بۆ دووبارە ئەكتیڤكردنی ڕێكەوتتنامەی وڵاتانی دراوسێ و چالاككردنی جوڵە و ئاڵوگۆڕی ئابوری لەچوارچێوەی خاڵە سنوریەكاندا دێت.
هەر لە لەبەیاننامەكەدا هاتووە، لەعەممان چەندین كۆبونەوە كراوە لەنێوان عێراق و ئوردون كە تێیدا پلان بۆ دروستكردنی نەخشە ڕێگاێكی پتەو دانراوە بۆ ڕێگەدانی هاتووچۆی بارهەڵگرەكان لەنێوان هەردوو وڵاتدا بەئامانجی چالاككردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەڕێگای خاڵی سنوری ترێبڵەوە بەتایبەت دوایی جێگیربونی ڕەوشی ئەمنی لەخۆرئاوا.