عەبادی: دوو وەزیری پێشوو ڕەوانەی نەزاهە كراون و بەڵێنی روبەروبونەوەی گەندەڵ دەدەت

الثلاثاء 07 آب 2018 - 18:35

عەبادی: دوو وەزیری پێشوو ڕەوانەی نەزاهە كراون و بەڵێنی روبەروبونەوەی گەندەڵ دەدەت

بەغداد – ا ه ع
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لە كۆنگرەی هەفتانەی ڕایگەیاند:" تا ئێستا لە گەڵ نوێنەری 9 پارێزگادا كۆبوینەتەوە و چەندین بڕیارمان بۆ پێًشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان دەركردوە، لەرێی لیژنەی شانەی قەیرانیشەوە چاودێری جێبەجێكردنی بڕیارەكان دەكرێت".
سەرۆك وەزیران داواشی لە هاوڵاتیان كرد چاودێربن لەجێبەجێكردنی بڕیارەكانی تایبەت بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری.
هەر لەو كۆنگرەیەدا حەیدەر عەبادی داواشی لە كوتلە سیاسیەكان كرد بگەنە رێكەوتن لەسەر بەرنامەیەكی حكومی كە لە ئاستی خواستی گەلی عێراقدابێت، ئاشكراشیكرد "هەر دوو وەزیری پیشەسازی و پەروەردەی پێشوو و ژمارەیەك بەرێوەبەری گشتی ڕەوانەی نەزاهە كراون"، تەئكیدیشیكردەوە "لە روبەروبونەوەی گەندەڵی بەردەوام دەبن و لیستێكی تری گەندەڵكارانیش لە داهاتوودا بڵاودەكەنەوە".
لەبەشێكی تری كۆنگرە رۆژنامەنوسیەكەدا عەبادی ڕایگەیاند "لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەنگ لەسەر جێبەجێكردنی داواكاری ژمارەیەك لە پارێزگاكان درا و پارەی پێویستی بۆ دابیندەكرێت".