بەم نزیكانە .. ڕادیۆی عێراقییە و دەنگی عەرەب لە قاهیرە دەبنە دوانەی یەكتر

الأحد 05 آب 2018 - 18:02

بەم نزیكانە .. ڕادیۆی عێراقییە و دەنگی عەرەب لە قاهیرە دەبنە دوانەی یەكتر
تایبەت – ا ه ع موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، ئەمرۆ یەك شەممە، ستایشی هەوڵەكانی كرد لەلایەن ڕادیۆی عێراقیەوە بۆ بەدیهێنانی دوانەیی لەگەڵ رادیۆی دەنگی عەرەب لە قاهیرە. ئەبو هەیل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند: ئەو هاوكاریە پردی خۆشەویستی و گواستنەوەی چالاكیە هونەریی و رۆشنبیرییەكان دروستدەكاتەوە"، تەئكیدیشیكردەوە كە لاینە باشەكانی ئەویە هاریكاری لەنێوان دوو ڕادیۆدا بەدیدەهێنێت كە كۆنترین رادیۆی عەرەبین لەرێی برنامەی "مجلة ضفاف الثقافي" و ئاڵوگۆركردنی شارەزایی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و كردنەوەی دەروازە بۆ پەیوەندی دیكە لەبەرنامەی نوێی رادیۆكانی تردا. لای خۆیەوە ئەحمەد عەسكەری بەرێوەبەری رادیۆی عێراقییە تەئكیدیكردەوە " بەرنامەی مجلة ضفاف الثقافي ئەزمونێكی نوێ و گرنگ و ناوازەیە لەنێوان رادیۆكانی عێراق و لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بە تایبەت لەكاری هاوبەشی نێوان ڕادیۆی عێراقییە و ڕادیۆی دەنگی عەرەب و لە میانیدا میوانداری رۆشنبیرانی عێراق دەكرێت" رونیشیكردەوە " ئەو دوانەیە دوای هەوڵەكانی مشرق تەیاری دەرهێنەر هات كە پەیوەندی بە سەرۆكی ڕادیۆی دەنگی عەرەب لە قاهیرە كرد و ڕەزامەندی موجاهید ئەبوهەیل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندی عێراقی بۆ ئەو مەبەستە بەدەستهێنا". چاوەڕوانیش دەكرێت بەم زوانە بەرنامەی " مجلة ضفاف الثقافي " لە ڕادیۆی عێراقییە و دەنگی عەرەب لە قاهیرە لە یەك كاتدا پەخش بكرێت.