ئەمڕۆ ئاهەنگی دەست پێكردنی كارەكانی وەرزی یەكەم بۆ سندوقی پشتیوانی لە دراما سازدەكرێت

الأحد 05 آب 2018 - 15:14

ئەمڕۆ ئاهەنگی دەست پێكردنی كارەكانی وەرزی یەكەم بۆ سندوقی پشتیوانی لە دراما سازدەكرێت
بەغدا - ا ه ع لیژنەی پاڵپشتیكردنی دراما و تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، ئەمڕۆ یەك شەممە، لە هۆڵی مەحەتەی بەغداد ئاهەنگی دەست پێكردنی كارەكانی وەرزی یەكەمی سندوقی پاڵپشتی دراما و خەڵاتكردنی ئەو هونەرمەندانەی كە لە مانگی ڕەمەزاندا لەسەر شاشەی عێراقیە دەركەوتوون سازدەكرێت. هەڵمەتی پشتوانیكردنی درامای عێراقی لەژێر دروشمی "دراما ژیانە" لەمانگی ئازاری ساڵی 2016 دەستی پێكردووە كە كۆنگرەی ئامادەكاری لەژێر چاودێری هونەرمەندی عێراقی كەریم موحسن لەگەڵ ئەندامانی لیژنەكە كە پێكهاتوون لە شاعیر موجاهید ئەبو هەیل وەك سەرۆك و د.ئەحمەد شرجی و ئاسیا كەمال و رائید موحسن و فارس تعمە تمیمی و ئەحمەد حەسەن موسا و مەهدی تاڵب و غانم حەمید و حامد مالیكی و حەكیم جاسم و حلیم سەلمان وەك ئەندام.