ئەردۆغان وڵامی سزاكانی ئەمریكا وەك خۆی وڵام دەدەینەوە

السبت 04 آب 2018 - 15:56

ئەردۆغان وڵامی سزاكانی ئەمریكا وەك خۆی وڵام دەدەینەوە
ئەستەنبوڵ – ا ه ع رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، ئەمڕۆ شەممە، بڕیاری بلۆككردنی ماڵ و موڵكی وەزیری ناوخۆ و دادی ئەمریكای لە توركیا دەركرد ئەگەر هەر شتێكیان هەبێت. لە كۆنگرەی ساڵانەی پارتی داد و گەشەپێداندا، ئەردۆغان ئەمریكای بەكارهێنانی سزاكان بۆ سودی ناوخۆ تاوانبار كرد بۆ ئەوەی ببێتە قازانجێك بۆ ئەو وڵاتە. ئەمەش وەك نیگارێك بۆ پێویستی پارتی كۆماری و دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا وێنا كرد كە لەگەڵ نزیكبونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكان لە ئەمریكا. ئەو هەڵوێستەی توركیا وەك وەڵامێك بۆ سزاكانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا دێت بۆ سەر وەزیری ناوخۆ و دادی توركیا كە بەندكردن و دادگاییكردنی قەشە ئەمریكیەكە ئەندرۆ برانسۆن گرتۆتە ئەستۆ لە ساڵی 2016بە تۆمەتی سیخوڕی وتیرۆر. ئەردۆغان سزاكانی ئەمریكایی بە هەنگاوێك وەصف كرد كە لەگەل هاوپەیمانێكی وەها ستراتیجی ناگونجێت كە مەبەستی لە هاوپەیمانی توركیا و ئەمریكایە لە هاوپەیمانی باكوری ئاتڵەسی ناتۆ.