حەدیسی: دووبارە فەرمانگەكانی پەروەردە و تەندروستی دەبەسترێنەوە بەوەزارەتەكانەوە ئەوەش بە پێی یاسای ئەو پارێزگایانەی لە هەرێمێكدا رێكنەخراون

الجمعة 03 آب 2018 - 18:05

حەدیسی: دووبارە فەرمانگەكانی پەروەردە و تەندروستی دەبەسترێنەوە بەوەزارەتەكانەوە ئەوەش بە پێی یاسای ئەو پارێزگایانەی لە هەرێمێكدا رێكنەخراون
تایبەت – ا ه ع سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردەوە بڕیاری ئەنجومەنی شورا تایبەت بە دوبارە بەستنەوەی فەرمانگەكانی پەروەردە و تەندروستی بە وەزارەتەكانیان بەپێی یاسای ئەو پارێزگایانەی كە لە هەرێمێكدا رێكنەخراویان دیاریكراوە. سەعد حەدیسی، ئەمرۆ هەینی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" ئەو بۆچونەی ئەنجومەنی شورا لە وەڵامی رونكردنەوەیەكی هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی هات، سەبارەت بە رونكردنەوەی بڕگەی یاسای هەمواری سێیەم لە یاسای ئەو پارێزگایانەی كە لە هەرێمێكدا رێكنەخراون ژمارە 10 بۆ ساڵی 2018 ئەوەش بەهۆی ناو نەهێنانی ئەو دوو وەزارەتەی كە گواستنەوەی دەسەڵات دیانگرێتەوە". حەدیسی راشیگەیاند:" ئەنجومەنی شورا تایبەتمەندە بە رونكردنەوەی یاساكان بەو پێیەش كە دادگای ئیداری سەر بەو ئەنجومەنەیە و لەدەسەڵاتیدایە چاوبخشێنێتەوە بەو پرسانەی ناكۆكیان لەسەرە لەنێوان وەزارەت و لایەنەكانی تردا".