ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد: بەربەستە كۆنكرێتیەكان لە ناوچەی عامریە لابران

الخميس 02 آب 2018 - 15:17

ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد: بەربەستە كۆنكرێتیەكان لە ناوچەی عامریە لابران
بەغداد – ا ه ع فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند:" بەربەستە كۆنكرێتیەكانی سەر رێگاكانی ناوچەی عامریەیان لابردووە، ئەوەش بە هەوڵ و ماندبوونی كارمەندانی ناوچەكە". لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد، رایگەیاند "هەڵمەتەكەیان بەردەوام دەبێت بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان".