ڕاپۆرتێك: پەنابەرەكان یەك لەسەر چواری دانشتوانی ئەڵمانیا پێكدەهێنن

الأربعاء 01 آب 2018 - 15:47

ڕاپۆرتێك: پەنابەرەكان یەك لەسەر چواری دانشتوانی ئەڵمانیا پێكدەهێنن
بەرلین – ا ه ع ژمارەیی پەنابەرانی ئەڵمانیا گەیشتە 20ملێۆن كەس ولەساڵی 2017 دا ئەو ڕێژەیە بۆ 5٪ بەرزبۆتەوە پەنابەرە توركەكان پلەی یەكەمیان گرتووە 2،8 ملێۆن كەسن و دوای ئەوانیش پۆڵندی دێت كە ژمارەیان 2،1ملێۆن كەسن و روسەكان 1،4ملێۆن كەس و كازاخستانی1،2ملێۆن كەس و رۆمانی 0،9ملیۆن و سوری 0،7ملێۆن كەس ئەوەش لەگەڵ بوونی چەندین نەتەوەی جیاجیاتر. پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) لەسەر زاری ڕاپۆرتی فەرمانگەی ئاماری ئەڵمانیای فیدڕاڵی كە لە ڕۆژنامە ئەڵمانیەكان بڵاوبۆتەوە، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە لە 51٪ ئەوانەی ڕەگەزنامەی ئەڵمانییان بەدەستخستووە و لەم ساڵانەی دوایشدا ڕێژەكە بەرزبۆتەوە لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە 2،5 ملیۆن كەس لە ئەڵمانیا بەزمانی ئەڵمانی قسە ناكەن ئەوەش بۆتە كێشە كەناتوانن لەگەڵ كۆمەڵگاكە تێكەڵبن و نەتوانن هەلی كار بەدەست بهێنن، لەڕاپۆرتەكەشدا هاتووە بۆ بەدەست خستنی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی پێویستە زمانی ئەڵمانی بەباشی و بەشێوەی پەسەندكراو بزانیت.