تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بۆ پشتیوانی داواكاری خۆپیشاندەران گردبونەوەیەك رێكدەخات

الاثنين 30 تموز 2018 - 15:34

تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بۆ پشتیوانی داواكاری خۆپیشاندەران گردبونەوەیەك رێكدەخات
تایبەت – ا ه ع تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بە بەشداری موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق و ژمارەیەك لە بەرێوەبەر و رۆژنامەنوسان بۆ پیشتیوانی لە داواكاری خۆپیشاندەران گردبونەوەیەكی رێكخست. فەرمانبەرانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق پشتیوانی خۆیان بۆ داوا ڕەواكانی خۆپیشاندەران دەربڕی و تەئكیدیان لەسەر داواكەی مەرجەعی باڵا كردەوە لە پشتیوانیكردنی خۆپیشاندانی ئاشتیانە. لای خۆیەوە موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، ڕایگەیاند: "توڕی ڕاگەیاندنی عێراق پێشتر و ئێستاش نوێنەرایەتی دەنگی وڵات و هاوڵاتیان دەكات و گوزارشت لە بیر و بۆچونی عێراقیەكان بەهەموو پێكهاتە و مەزهەبەكانیان دەكات"، تەئكیدیشیكردەوە "عێراق سەكۆیەكی ئازادە بۆ هەموو دەنگێكی ئازاد كە بەرگری لە وڵات بكات". ئەبو هەیل وتیشی "ئێمە بەوانە دەڵێین كە گومانیان لە روماڵكردنی خۆپیشاندانەكان هەیە ئەوا تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق خۆی خۆپیشاندان دەكات و دەنگی گەل فەرامۆش ناكات".