تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق تاوتوێی هاریكاری لەگەڵ دامەزراوە ڕاگەیاندنكارەكانی چین دەكات

الاثنين 30 تموز 2018 - 15:32

تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق تاوتوێی هاریكاری لەگەڵ دامەزراوە ڕاگەیاندنكارەكانی چین دەكات
بەغداد – ا ه ع وەفدێكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بەسەرۆكایەتی هەدیل كامیل ئەندامی ئەنجومەنی ئومەنا، ئەمرۆ دوو شەممە، سەردانی باڵیۆزخانەی چین-ی لەبەغداد كرد بەمەبەستی تاوتوێكردنی هاریكاری و هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە ڕاگەیاندنكارەكان و كۆمپانیاكانی پەیوەندی و تەكنەلۆژیای زانیاری ئەو وڵاتە. پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ڕایگەیاند: لەمیانی سەردانەكەدا یاشتێكی لێكتێگەیشتن لەنێوان تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق و باڵیۆزخانەی چین لەبەغداد واژۆ كرا لەپێناو كردنەوەی دەروازە بەڕووی وەبەرهێنان و هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیا چینییەكان بۆ ئیدارەدانی پەیوەندی بینراو و بیستراو و ئاڵوگۆڕكردنی هەواڵ و ڕاپۆرت، لەگەڵ كردنەوەی خولی ڕاگەیاندن لەنێوان تۆڕی راگەیاندنی عێراق و كەناڵە فەرمییەكانی چین.