دارایی 97 ملیاردینار بۆ بەشتركردنی خزمەتگوزاریەكان لەبەسڕە تەرخان دەكات

الاثنين 30 تموز 2018 - 15:31

دارایی 97 ملیاردینار بۆ بەشتركردنی خزمەتگوزاریەكان لەبەسڕە تەرخان دەكات
بەغداد – ا ه ع وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ دوو شەممە، خەرجكردنی 97 ملیار دیناری بو باشتركردنی خزمەتگوزاریەكان لەبەسڕە ڕاگەیاند. لەبەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە "لەسەر ڕێنمایی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، وەزارتەكەیان بڕی زیاتر لە 97 ملیاردیناری لە بڕە پارەی پترۆ دۆلار بۆ باشتركردنی خزمەتگوزاریەكانی بەسڕە خەرج دەكات". لەلایەكی ترەوە وەك لەبەیاننامەكەدا هاتووە وەزارەتی دارایی بڕی 8٫5 ملیار دیناری لەكۆی 16 ملیار دینار بەپێیی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 171 لەبڕیارەكانی شانەی قەیرانەكان بۆ ساڵی 2018بۆ بەرەوپێشبردنی بەغداد و پاڵپشتی هەندێك پڕۆژە پێویستیەكانی هاوڵاتیان پڕ دەكاتەوە، بەتایبەت بۆ خزمەتگوزاریەكان كە پڕۆژەكان پێكهاتوون لەئاو و تۆڕی ئاوەڕۆ و كارەبا و كار لەسەر تەواوكردنیان دەكرێت.