ئەبو هەیل تاوتوێی هاوكاری لەبواری ڕاگەیاندن لەگەڵ بەرێوەبەری فیستیڤاڵی قرتاج-ی نێودەوڵەتی دەكات

الخميس 26 تموز 2018 - 23:02

ئەبو هەیل تاوتوێی هاوكاری لەبواری ڕاگەیاندن لەگەڵ بەرێوەبەری فیستیڤاڵی قرتاج-ی نێودەوڵەتی دەكات
بەغداد – ملاز ئەمین موجاهید ئەبوهەیل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، ئەمرۆ پێنج شەممە، لەگەڵ نەجیب عیاد بەرێوەبەری فیستیڤاڵی قرتاج-ی نێودەوڵەتی و وەفدی هاورێی تاوتوێی رێگەكانی پشتیوانی بواری ڕاگەیاندن بۆ فیستیڤاڵەكە كرد كە عێراق میوانی فەخری دەبێت تێیدا. دوای كۆبونەوەی لەگەڵ وەفدی تونسی، كەلەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) بەدواداچوونی بۆكرا، ئەبوهەیل ڕایگەیاند:" تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق پشتیوانی فیستیڤاڵی قرتاج-ی سینەمایی بۆ ئەمساڵ دەكات، بەتایبەت كە عێراق میوانی فەخری دەبێت تێیدا لەرێی ئەو بەرهەمە سینەماییانەی پێشكەشی دەكات"، ئاماژەی بەوەشكرد "تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی روماڵی فیستیڤاڵەكە دەكات و چالاكیەكانی لەرێی كەناڵەكانیەوە بڵاودەكاتەوە". وتیشی "لەگەڵ وەفدی تونسی رێگەكانی هاریكاری هاوبەشیان تاوتوێكردوە بۆ بەرهەمهێنانی دراما و سینەمای هاوبەش بەمەبەستی چالاككردنی درامای عەرەبی و بە بازاڕكردنی بەرهەمە تەلەفزیۆنییەكانی عێراق لە وڵاتانی عەرەبیدا". لای خۆیەوە نەجیب عیاد بەرێوەبەری فیستیڤاڵی قرتاج-ی نێودەوڵەتی "خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ ئەو تەقەنییەی كە لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بەكاردەهێنرێت" و رونیكردەوە "عێراق یەكێك بووە لەو وڵاتانەی كە پێشینەی وڵاتانی عەرەبی بووە لە بەرهەمی سینەماییدا و لەساڵانی چلەكانی سەدەی ڕابردوودا چەندین فیلمی سینەمایی بەرهەمهێناوە و تا ئێستاش خاوەنی توانا و لێهاتوییی لەنوسینی دەق و وێنەگرتن و دەرهێنانە لە بواری سینەمادا".