حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران: بەبێ ئەمن و ئاسایش وەبەرهێنان بوونی نابێت

الخميس 26 تموز 2018 - 19:46

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران: بەبێ ئەمن و ئاسایش وەبەرهێنان بوونی نابێت
بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ پێنج شەممە، تەئكیدیكردەوە، وەبەرهێنان بوونی نابێت بەبێ دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش لە عێراقدا، رونیشیكردەوە بە هاریكاری عێراقیەكان دەتوانن بەسەر تەواوی كێشەكاندا سەربەكەون. عەبادی لە میانی پێشوازیكردنی لەوەفدێكی پارێزگای میسان كە پێكهاتبوون لە كەسایەتی و حكومەتی خۆجێیی و بە ئامادەبوونی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزاری لە پارێزگاكان كە ژمارەیەك لە وەزیر و بریكاری وەزیر و بەرێوەبەر و سەرۆكی دەزگا ئەمنیەكان لە خۆدەگرێت، رایگەیاند: دوای چەند مانگێك لە راگەیاندنی سەركەوتن رامانگەیاند روودەكەینە جێبەجێكردنی پلانی ئاوەدانكردنەوەی عێراق چەندین وڵات و كۆمپانیاش ئامادەیی خۆیان بۆ كاركردن لە عێراق راگەیاند. رونیشیكردەوە چەند فەرمانگەیەكیان بە بودجەی تەرخانكراوەوە بۆ پارێزگاكان گوازتوەتەوە و پێویستیشیان بەوەیە ببینە یەك تیم و هاوكاری یەكتربن بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.