ژێرخانی پرۆژەی حكومەتی ئەلكترۆنی تەواودەكرێت

الأربعاء 25 تموز 2018 - 15:46

ژێرخانی پرۆژەی حكومەتی ئەلكترۆنی تەواودەكرێت
بەغداد – ا ه ع كۆمپانیای گشتی خزمەتگوزاری تۆڕی زانیاری نێودەوڵەتی سەر بەوەزارەتی پەیوەندییەكان لەگەڵ كۆمپانیای هواوی، تەواوكردنی دامەزراندنی ئامێرەكانی تایبەت بە ژێرخانی پێكهێنانی حكومەتی ئەلكترۆنی (LTE4G) لەسەرجەم شوێنە تایبەتەكانی خۆی راگەیاند. پرۆژەكەش سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە جگە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و هەر دوو پارێزگای نەینەوا و ئەنبار بەهۆ نەبوونی ژێرخانی پێویست بۆ ئەو پرۆژەیە.