سەرۆك وەزیران لەگەڵ بەرێوەبەری كۆمپانیای نەوتی بەسڕە تاوتوێی دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دانیشتوانی ئەو شارە دەكات

الجمعة 13 تموز 2018 - 15:30

سەرۆك وەزیران لەگەڵ بەرێوەبەری كۆمپانیای نەوتی بەسڕە تاوتوێی دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دانیشتوانی ئەو شارە دەكات
بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لەپارێزگای بەسڕە لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل بەرێوەبەری كۆمپانیای نەوتی بەسڕە تاوتوێی میكانیزمی دۆزینەوەی هەلی كاری بۆ دانیشتوانی پارێزگای بەسڕە كرد. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەوڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران رایگەیاند:" عەبادی لەگەڵ ئیسماعیل تاوتوێی دانانی میكانیزمی دەستەبەركردنی هەلی كاری بۆ دانیشتوانی پارێزگای بەسڕە كرد لەسەرجەم بوارەكاندا.